Kurdistan Press - ئێران هەڕەشەی تووند دەکات ئێران هەڕەشەی تووند دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران هەڕەشەی تووند دەکات

شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا وتارێكی پێشكەش كرد و باسی شەڕی ئێرانی كرد و دووپاتی كردەوە كە ئێرانیان لاواز كردووە و بەمنزیكانە خۆی رادەست دەكات، ئەمڕۆ عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رووی لە ئەمەریكا كرد و رای گەیاند، رەنگە خۆتان لەناو بچن.
هاوكات ئەمڕۆ ترەمپ لە پۆستێك ئێرانی لە داخستنی گەرووی هورمز وریا كردەوە، لاریجانی لە پۆستێك لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، گەلی ئێران لە هەڕەشە بەتاڵەكانی ئێوە ناترسێت، كەسانی لە ئێوە گەورەتر نەیانتوانی گەلی ئێران بسڕنەوە، ئەو وریایی لە پەرەسەندنی زیاتر و بەردەوامی شەڕ دا بەوەی وریا بن رەنگە خۆتان لەناو بچن.  
لاریجانی باسی ئەوەی كرد كە گەرووی هورمز دەكەنە شوێنی خنكانی ئەوانەی خەون بە شەڕ دەبینن، یان گەرووەكە بۆ هەمووان دەبێت یان دەبێتە شوێنی خنكانی ئەوانەی خەون بە شەڕ دەبینن.  
ئەمڕۆ ترەمپ هەڕەشەی لە ئێران كرد بەوەی ئەگەر هەر هەنگاوێك بنێن بۆ وەستانی هاتوچۆی نەوت لە رێگەی گەرووی هورمز، گوزرێكی 20 هێند بەهێزتریان لێ دەدەن، ئەو لە ترووس سۆشیال نووسیویەتی، ئەگەر ئێران هەر هەنگاوێك بە ئاراستەی وەستانی هاتوچۆی نەوت لە گەرووی هورمز بنێت، گوزرێكی 20 هێند بەهێزتری لە ئەمەریكا پێ دەكەوێت لەوەی تا ئێستە لێی دراوە، بە شێوەیەك جارێكی ئێران نەتوانێت خۆی وەك دەوڵەت بنیات بنێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا