خەریكە هەڵمەتە سەربازییەكەی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە چوارەم هەفتەی نزیك دەبێتەوە و بەردەوامە، هاوكات پەرەسەندنەكان زیاتر دەبن، بەتایبەتی لە دوای كوشتنی سەركردەی باڵای زیاتری ئێران، ئەمڕۆ بارەگەی خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران كارمەند و دانیشتووانی چەند وڵاتێكی كەنداوی وریا كردەوە كە لە چەند سەعاتی داهاتوو دامەزراوەكانی ئەو وڵاتانە دەكاتە ئامانج.
بەپێی وریاكردنەوەیەكی بەپەلەی سوپای پاسداران كە ئاژانسی "تەسنیم"، بڵاوی كردەوە، بۆ هاووڵاتییان و بیانییەكانی لە نزیك چەند دامەزراوەیەك لە سعوودیە و ئیمارات و قەتەر نیشتەجێن، وریا بن لە چەند سەعاتی داهاتوو هێرشیان دەكرێتە سەر، لەوانە پاڵاوگەی سامرف و كۆمەڵگەی جوبێلی پترۆكیمیایی لە سعوودیە، كۆمەڵگەی مسێعیدی پترۆكیمیایی و كۆمپانیای مسێعید سەر بە كۆمپانیای شیڤرۆن و پاڵاوگەی رەئس لەفان لە قەتەر و كێڵگەی غازی حوسن لە ئیمارات.
بەپێی وریاكردنەوەكەی بارەگەی خاتومولئەنبا ئەو دامەزراوانە لە چەند سەعاتی داهاتوو دەكرێنە ئامانج و پێویستە كارمەند و خەڵكی نزیك لەو دامەزراوانە بەپەلە ناوچەكە چۆڵ بكەن، دووپاتی كردەوە كە پێشتر وریاییمان دابوو ئەگەر ژێرخانی ئابووری و وزەی ئێران هێرشیان بكرێتە سەر ئەوە بەتوندی هێرشی هاوشێوە لەو وڵاتانەی هێرشمان دەكرێتە سەر ئەنجام دەدەین.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران ئامانجمان پێکاوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ هەواڵێکی خۆشی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه