ئەمرۆ هەینی 20ـی ئاداری 2026، میدیاکانی ئێران کوژرانی ئیسماعیل ئەحمەدی، بەرپرسی هەواڵگریی دەستەی بەسیج و جێگری غوڵامڕەزا سولەیمانی، سەرۆکی ئەو دەستەیان راگەیاند.
ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە یاداشتێکدا سەبارەت بە پێگەی ناوبراو بڵاویکردەوە: "ئیسماعیل ئەحمەدی یەکێک بوو لە کۆڵەکە هەرە گرنگەکانی دەستەی بەسیج و بەرپرسیارێتییەکی ئەمنیی باڵای لە ئەستۆدا بوو."
ئەحمەدی وەک کەسایەتییەکی کاریگەر لەناو پێکهاتەی سەربازی و ئەمنیی بەسیجدا دەناسرا و جێگری سەرۆکی ئەم دەستە بوو، یەکێکە لە لقە گرنگەکانی سوپای پاسداران. تاوەکو ئێستا وردەکاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی کوژرانی و شوێنی رووداوەکە لە میدیا فەرمییەکانەوە بە تەواوی رانەگەیەندراوە.


وەڵام بدەوه