دۆناڵد ترەمپ هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دوادەخات و هۆکارەکەشەی بۆ بونی گفتوگۆی "زۆر باش" لەگەڵ لایەنی ئێرانی گەڕاندەوە، بەڵام تاران بوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ واشنتن ڕەتدەکاتەوە و بە هەوڵێک بۆ دابەزاندنی نرخی وزە ناوی دەبات.
ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ بڕیارێکی نوێی لەسەر جەنگی ئێران بڵاوکردەوە و ئاشکرای کردووە کە بە فەرمی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە بۆ ڕاگرتنی کاتیی هێرشەکان.
ترەمپ ڕوونی کردووەتەوە کە ئەم بڕیارە تەنیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەبێت و تێیدا لێدانی ژێرخانی وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوادەخرێت.
سەبارەت بە هۆکاری ئەم بڕیارە چاوەڕواننەکراوەش سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆیەکی زۆر باشیان هەبووە، ئەو گفتوگۆیانەی بە زۆر بەرهەمدار وەسف کردووە کە بەتایبەتی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان ئەنجام دراون.
جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەم بڕیارەی واشنتن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان تەنیا بەهۆی بوونی ئەو گفتوگۆ بنیادنەرانەوە بووە کە لەگەڵ لایەنی ئێرانی کراون.
لە بەرامبەر ئەم لێدوانانەی ترەمپ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوی بوونی هەر جۆرە گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و واشنتن ڕەتدەکاتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا تەنیا هەوڵێکن بۆ دابەزاندنی نرخی وزە و کاتکڕین بۆ جێبەجێکردنی پلانە سەربازییەکانی.
بەرپرسە ئێرانییەکە دان بەوەدا دەنێت کە دەستپێشخەرییەک لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە هەیە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان بەڵام وەڵامی ئەوان زۆر ڕوون بووە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان دەستپێشخەری ئەم جەنگە نەبوون بۆیە دەبێت هەموو ئەو داواکارییانە ڕاستەوخۆ ئاراستەی واشنتن بکرێن.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه