بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕای گەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بکرێت، دەبێت گەرەنتی پاراستنی "بەرژەوەندییە باڵاکانی" ئیسرائیل بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی چڕ بوونەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 23ی ئادارى 2026، بنیامین نەتانیاهۆ ئاشکرای کرد، کە پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئەنجام داوە و تێیدا پەرەسەندنەکانی دۆسیەی ئێران و ئەگەری وەبەرهێنان لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن تاوتوێ کراون.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێ، ترەمپ پێی وایە دەرفەتێک لە ئارادایە بۆ سوودوەرگرتن لەو دەستکەوتە گەورانەی سوپای ئیسرائیل و ئەمەریکا بەدەستیان هێناوە، تاوەکو ئامانجەکانی جەنگ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکەوە بەدی بێن کە بەرژەوەندییە باڵاکانمان بپارێزێت.
نەتانیاهۆ دووپاتى لەوەش کردووەتەوە، کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هاوتەریب لەگەڵ ڕێڕەوە سیاسییەکە بەردەوام دەبن. گوتیشی، "لە هەمان کاتدا، هێرشەکانمان لە ناو خاکی ئێران و لوبنان درێژەیان هەیە، ئێمە بە وردی بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمیی ئێران دەکەینە ئامانج و بەردەوامیشین لە وەشاندنی گورزی کەمەرشکێن لە حزبوڵا".
ئەم لێدوانانەی نەتانیاهۆ دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم ڕای گەیاند کە ئێران هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن دەدات و مۆڵەتێکی پێنج ڕۆژەی تر بە تاران دەدات، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو پێشکەوتنانەی لە پڕۆسەی گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا بەدی هاتوون.
ئیسرائیل مەرجی خۆی راگەیاند
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل مەرجی خۆی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
کەسێکی گرنگی ئێران کوژرا
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرکردەی دیاری یەکێتی کۆچیی دوایی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
نامەی ئەمریکا گەیشتە ئێران
1 رۆژ پێش ئێستا
دابەشكردنی غازی ماڵان دەست پێ دەكاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتن نزیکە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه