Kurdistan Press - گەرووی هورمز دەکرێتەوە گەرووی هورمز دەکرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەرووی هورمز دەکرێتەوە

ڕێککەوتن کرا، گەرووی هورمز دەکرێتەوە. ئیسحاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، هەواڵێکی خۆشی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە حکومەتی ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕێگە بدات بە تێپەڕبوونی ٢٠ کەشتیی نوێی هەڵگری ئاڵای پاکستان بەناو گەرووی ستراتیژیی هورمزدا، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە، ڕۆژانە دوو کەشتیی پاکستانی دەتوانن بە ناو گەرووەکەدا تێپەڕبن، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ و بونیاتنەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری دەبینرێت.
​وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەم بڕیارەی ئێرانی وەک "مژدەی ئاشتی" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆ و دیپلۆماسی تەنها ڕێگەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئەم پەرەسەندنە دوای زنجیرەیەک ئاڵۆزیی دەریایی دێت لە ناوچەکەدا، ئیسحاق دار لە ڕێگەی هەژمارەکەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە هەوڵە بەکۆمەڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی دەریایی بەهێزتر دەکات، هاوکات چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و ئێرانیشی لە پەیامەکەیدا تاگ کردووە تا وەک دەستکەوتێکی دیپلۆماسیی هاوبەش بخرێتە ڕوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا