ئەمڕۆ دووشەم ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی لێدوانێكی عەمید ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، باڵی دەرەوەی ئێرانی سوپای پاسدارانی گواستەوە، كە تیایدا ئاماژەی كرد كە ژووری ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی بەرەی موقاوەمە یەكگرتووە و با دوژمنان خۆیان لەسەر سیستمێكی نوێ لە ناوچەكە رابهێنن.
وەك ئاژانسەكە دەڵێت، لە پۆستێكی عەمید قائانی لە تۆڕی ئێكس ئەمڕۆ دووشەم هاتووە، نەتنیاهۆ خەونی بە فرەوانكردنی پشێنەی تەناهی لە ناوچەكە بینی، كەچی ئاگربارانی زیرەكانە و ئازایانەی برایانی حزبوڵا لە باكور و ئەنساروڵا لە باشوور، بەڵێنی درۆی ئیسرائیلی بە كۆمەڵگەنشینە ئیسرائیلییەكان ئاشكار كرد.
قائانی دووپاتی كردەوە، هیوای فەرماندە كوژراوەكانی بەرەی موقاوەمە هاتە دی بە دامەزراندنی ژوورێكی شەڕوانی یەكگرتووی بەرگریكار، بۆیە با دوژمنان خۆیان بۆ سیستمێكی نوێ لە ناوچەكە ئامادە بكەن


وەڵام بدەوه