Kurdistan Press - ئەمەریكا : سەر چاوەی دارایی گرووپە میلیشیاکان وشک دەکەین ئەمەریكا : سەر چاوەی دارایی گرووپە میلیشیاکان وشک دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریكا : سەر چاوەی دارایی گرووپە میلیشیاکان وشک دەکەین

لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند، واشنتن رێگە نادات ئاسایشی نێودەوڵەتی و گەرووە ئاوییەكان بخرێنە مەترسییەوە.

 

ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتی كردەوە كە سەردەمی چاوپۆشیكردن و بێدەنگی لە بەرانبەر چالاكییە ناسەقامگیركەرەكانی تاران كۆتایی هاتووە و  هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچەكە، یان دەستدرێژی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان، بە تایبەتی ئیسرائیل، رووبەڕووی وەڵامێكی توند و یەكلاكەرەوە دەبێتەوە.

 

هەروەك دووپاتی لەوەیش كردووەتەوە كە ئەمەریكا كار دەكات بۆ وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی ئەو گرووپە چەكدارانەی كە لەلایەن تارانەوە پاڵپشتی دەكرێن.

 

هێمای بۆ ئەوەیش كردووە كە  واشنتن لە پاڵ گەلانی ناوچەكەدا دەوەستێت كە خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرین و رێگە نادات هیچ هێزێكی تێكدەر داهاتووی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا