وەزارەتی کارەبا، ئاو و وزەی نوێبوەوەی کوەیت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر دو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا و پاڵاوتنی ئاوی پاك، هێرشەکە "زیانێکی ماددی بەرچاوی لێکەوتوەتەوە و دو یەکەی بەرهەمهێنانی کارەباش داخران"، پشتڕاستیکردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی و برینداری نەبوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەر کۆمەڵگەی وەزارەتەکانی حکومەت کەوتوو و زیانێکی بەرچاوی لێکەوتوەتەوە، بەڵام هیچ بریندارێک نەبوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، فڕۆکەیەکی دیکەی بێفڕۆکەوان بەر دامەزراوەیەک کەوتوە کە لەلایەن کۆمپانیای نەوتی کویەتەوە بەڕێوەدەبرێت، هەروەها هیچ بریندارێکیشی ڕاگەیاندوە


وەڵام بدەوه