Kurdistan Press - ئیسرائیل دڵخۆشە بە شکستی گفتوگۆ ئیسرائیل دڵخۆشە بە شکستی گفتوگۆ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل دڵخۆشە بە شکستی گفتوگۆ

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرونۆتی ئیسرائیلی بڵاوی كردووەتەوە، ئیسرائیل زۆر خۆشحاڵ و ئاسوودەیە لەوەی ئەمەریكا پێداگریی لەسەر هەڵوێستەكانی خۆی كردووە و دانوستاندن شكستی هێناوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 12ی نیسان، شاندی ئەمەریكا و ئێران بە جیا ئاشكرایان كرد، دانوستاندنی نێوانیان شكستی هێناوە و هیچ ئەنجامێكی نەبووە. ماڵپەڕی یۆرنیۆز ئاشكرای كردووە، دانوستاندنەكە 21 سەعاتی خایاندووە، بەڵام هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بۆیە شاندەكان گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.
هەمان ماڵپەڕ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، میدیای ئیسرائیل بە ئەرێنی باسی ئەو شكستە دەكەن و ستایشی ئەمەریكا دەكەن لەسەر ئەوەی پێداگریی لەسەر هەڵوێستەكەی خۆی كردووە، لە بەرانبەر ئێران نەرمیی نەنواندووە.
ئێوارەی رۆژی سێشەم هەشتی نیسان، ئاگربەستی نێوان ئەمەریكا و ئێران راگەیەنرا، بەڵام ئیسرائیل نیگەرانی لەسەر رێككەوتنەكە هەبوو، چونكە پێی وابوو لە شەڕەكەدا هێشتا ئامانجەكانی نەپێكاوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا