کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ناچێتە ناو جەنگی ئێرانەوە هەرچەندە فشارەکان زۆر بن، هەروەها پشتگیری کۆنترۆڵکردنی گەروی هورمزیش ناکات.
کییەر ستارمەر ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "بی بی سی" ڕاگەیاند، بە هیچ شێوەیەک پشتیوانیی گەمارۆخستنە سەر گەروی هورمز و بەندەرەکانی ئێران ناکەن. گەمارۆخستنە سەر ئەو گەروە پێچەوانەی ویستی ئەوانە و تەنیا بە کردنەوەی هورمز دەتوانن نرخی وزە دابەزێنن و گوزەرانی خەڵک باشتر بکەن.
جەختیکردەوە کە دوبارە کردنەوەی گەروەکە کارێکی زۆر گرنگە و پێیوایە كە پێویستە گەروەکە بە تەواوی بکرێتەوە، ئەوەش ئەو بابەتەیە کە لە ماوەی ڕابردودا هەوڵەکانیان لەسەری چڕکردوەتەوە و لەسەر کارکردن لەو بارەیەوە بەردەوام دەبین


وەڵام بدەوه