ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" ڕایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بازدانێکی جۆریی لە تواناکانی هێرشبەرییدا بەدەستهێناوە دوای ئەوەی مانگێکی دەستکردی سیخوڕی دروستکراوی چینیی ڕەوانەکرد، کە بۆ هەماهەنگی هێرشەکان بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان بەکاریهێناوە
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەک كە ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" بڵاویكردەوەتەوە، مانگە دەستکردەکە، کە ناوی TEE-01Bـە لە ڕێگەی پلانێکی ئاڵۆزی ڕادەستکردن 'لە خولگەدا' گواستراوەتەوە بۆ هێزی ئاسمانی-فەزایی سەر بە سوپای پاسداران، ئەوەش دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی ساڵی 2024 لە خاکی چینەوە ڕەوانەکرابو.
مانگە دەستکردەکە بۆ گرتنی وێنەی وردی بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە، چەند کاتژمێرێک پێش و دوای هێرشێکی موشەکی کە لە 14ـی مانگی ڕابردو ڕویدا، بەکارهاتوە. ئەو هێرشەی کە دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتڕاستیکردەوە و بوە هۆی زیانگەیشتن بە پێنج فڕۆکەی سوتەمەنی


وەڵام بدەوه