Kurdistan Press - مەزڵووم عەبدی داوایەکی شەرع ڕەتکردەوە مەزڵووم عەبدی داوایەکی شەرع ڕەتکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵووم عەبدی داوایەکی شەرع ڕەتکردەوە

مەزڵووم عەبدی داوایەکی ئەحمەد شەرع ڕەتکردەوە. بەگوێرەی پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریكی، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە ڕەتیكردوەتەوە ببێیتە جێگری ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سوریا، ئیلهام ئەحمەدیش جێگری وەزیری دەرەوەی سوریای ڕەتكردوەتەوە. دەشڵێت، "مەزڵوم عەبدی تاكو ئێستا بەهێزترین سەركردەی كوردە لە رۆژاڤایە و بیر لە دامەزراندی پارتێكی  سیاسی دەكات.
ئەلمۆنیتەر لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشق لەگەڵ شاندێکی کورد بە سەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی کۆبوەوە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ تێکەڵکردنی پێکهاتە مەدەنی و ئەمنییەکانی کورد لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا. ئەم هەوڵە تەوەرێکی سەرەکییە لە هەوڵەکانی "شەرع" بۆ یەکخستنی گروپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانی سوریا و بەهێزكردنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر وڵاتدا.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان کە زانیارییان داوەتە "ئەلمۆنیتەر" بەو مەرجەی ناویان ئاشکرا نەکرێت، گفتوگۆکان دۆستانە بون. سەردانەکەی مەزڵوم عەبدی کە ڕۆژی سێشەممە دەستیپێکرد، هاوکات بو لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە دوایین بنکەیان لە "قەسرەک" لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، وەک ئەوەی بەرپرسێکی ئەمریکی بۆ ئەلمۆنیتەر پشتڕاستی کردەوە. 
بەگوێرەی میدیا ئەمریكیەكە، بەرپرسانی سوریا بەردەوامن لەوەی پڕۆسەی تێکەڵکردنەکە زیاتر وەک ملکەچبون بۆ دەسەڵاتی حکومەت نیشان بدەن. ئەحمەد هیلال، وتەبێژی سەرۆکایەتی سوریا بە میدیاکانی دەوڵەتی ڕاگەیاند، کۆبونەوەکان هەوڵیان داوە "هەسەدە لە ڕێڕەوی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی و هەرێمییەوە بۆ ڕێڕەوێکی نیشتمانی بگوازنەوە."
بەگوێریە ئەلمۆنیتەر لە میانەی كۆبونەوەكەی هەفتەی ڕابردودا، "شەرع" پێشنیارێکی بۆ مەزڵوم عەبدی نوێ کردوەتەوە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە جێگرەکانی. فەرماندەکەی هەسەدە پێشنیارەکەی ڕەتکردەوە. بە هەمان شێوە ئیلهام ئەحمەد پۆستی ڕاوێژکاری شەیبانی ڕەتکردەوە. 
سەرچاوەکان دەڵێن، هەردولایان دودڵن لە وەرگرتنی پۆستێک کە تەنها وێنەی "شەرع" وەک کەسێکی گشتگیر نیشانبدات بەبێ ئەوەی ڕۆڵێکی جەوهەرییان لە بڕیارداندا هەبێت. جگە لەوەش، مەزڵوم عەبدی تەرکیزی لەسەر فراوانکردنی کاریگەرییەکانیەتی لە بواری ئەمنییەوە بۆ بواری سیاسی. 
ئەلمۆنیتەر دەڵێت، "ئەو وەک کاریگەرترین  سەرکردەی کورد لە سوریا ماوەتەوە، سەرەڕای پاشەکشە سەربازییەکانی ئەم دواییانە کە تێیدا هەسەدە زیاتر لە 80%ی خاکەکەی لە پێکدادانەکانی مانگی کانونی دوەمدا لەگەڵ هێزەکانی حکومەت لەدەستدا. زیانەکان بریتی بون لە ڕەققە و دێرەزور کە زۆرینەیان عەرەبن، ئەو ناوچانەی کە پێشبینی دەکرا هەسەدە نەتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژ بییانپارێزێت"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا