سوپای ئیسرائیل ئاماری نوێی سەبارەت بە بۆردومانەکانی بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، نزیکەی 10 هەزار و 800 هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجام داوە.
ئاژانسی هەواڵی چالاکوانیی مافی مرۆڤی (هرانا) کە بنکەکەی لە ئەمریکایە ڕایگەیاندووە، تا 7ـی نیسان ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە ئێران گەیشتووەتە 1701 کەس.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، زیاتر لە 14 هەزار و 900 هێرشی تۆپخانەیی و دوو هەزار و 500 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر لوبنان ئەنجام داوە.
بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لەو هێرشانەدا نزیکەی 165 باڵەخانەی چەند نهۆمی کراونەتە ئامانج.
بەرپرسانی تەندروستی لوبنان باس لەوه دەکەن، لە ماوەی شەش هەفتەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئەو وڵاتە، دوو هەزار و 100 کەس کوژراون و زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە دەکاتە نزیکەی یەک لەسەر پێنجی دانیشتووانەکەی، ئاوارە بوونە


وەڵام بدەوه