Kurdistan Press - ئێران توڕەیە ئێران توڕەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران توڕەیە

لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لەبارەی بەردەوامی گەمارۆی دەریایی و بردنی یۆرانیۆمی ئێران، نیگەرانی تارانی لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە رەزامەندییان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان نەداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، کە لەزاری سەرچاوە باڵاکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، ئێرانییەکان لە رێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە پەیامی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە لێدوانەکانی ترەمپ گەیاندووەتە ئەمریکا.
لە پەیامەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە ئێران دژی هەموو جۆرە زیادەخوازییەکی ئەمریکییەکانەوە ونایەوێت دانوستانی بێ ئاکام ئەنجام بدات.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە تائێستا و بەهۆی لێدوانەکانی ترەمپەوە ئێران رەزامەندی لەسەر بەشداری لە گەڕی داهاتووی دانوستانەکان لە ئیسلامئاباد دەرنەبڕیوە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بە رێککەوتن یۆرانیۆمەکەی ئێران دەبەن و ئەو وڵاتە چیتر بەرنامەی ئەتۆمی نامێنێت و ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە تا رێککەوتن نەکرێت گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵناگرن. هەروەک هۆشداریشی دابوو لەوەی کە ئەگەر تا چوارشەممە رێککەوتن واژۆ نەکرێت، ئاگربەست درێژناکەنەوە و دەست بە بۆردومانکردنی ئێران دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا