Kurdistan Press - ئێران سوپرایزی دەبێت ئێران سوپرایزی دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران سوپرایزی دەبێت

زەنگی شەڕ لێدرا، ئێران سوپرایزی دەبێت. لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەست، ئێران ڕایدەگەیەنێت کە ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و چەندین "هەنگاوی چاوەڕواننەکراوی" ئامادە کردووە بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی باڵای وڵاتەکە بڵاویکردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوە لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ئاگربەست و بەردەوامیی "داواکارییە زۆرەکانی ئەمریکا و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی" کە بوونەتە هۆی ڕێگریکردن لە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، ئێران بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ و ئامادەکاریی بۆ چەندین پێشهاتی چاوەڕواننەکراو کردووە بۆ قۆناغی داهاتووی ململانێکان.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئێران ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی بە بەهێزی داناوە، هەر لەبەر ئەوەش هەندێک جوڵەی سەربازیی ئەنجامداوە و لیستێکی نوێی لە ئامانجەکان دیاری کردووە بۆ لێدان.
لە زاری سەرچاوەکانەوە ئەوەش خراوەتەڕوو، تاران ئامادەیە هەر لە یەکەم چرکەی دەستپێکردنەوەی شەڕی ئەگەریدا، "دۆزەخێکی دیکە بۆ ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییەکان دروست بکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا