ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، چین فشارەکانی بۆ سەر ئێران توندتر کردووەتەوە و هۆشداریی داوە لە بەردەوامبوونی داخستنی گەرووی هورمز، هاوکات دژی هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی ئابوورییە لە نێوان تاران و واشنتن لە کەرتی وزەدا.
ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ناوچەکەوە بڵاویکردەوە، پەکین لە گفتوگۆی نهێنیدایە لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران بۆ ئەوەی نەرمی زیاتر لە دانوستانەکاندا بنوێنن و هەڵوێستەکانیان بگۆڕن.
هەروەها پەکین هۆشداریی داوەتە تاران ئەگەر داخستنی گەرووی هورمز بەردەوام بێت، ئەوا چین بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەی وزەدا دەگەڕێت و، لەوانەشە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات هەڵپەسێرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، چین بەتوندی دژی ئەو پێشنیازەیە کە گوایە ئێران داویەتییە ئەمریکا بەمەبەستی بەشداریکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی نەوت و غازی وڵاتەکەیدا، و داوای لە سەرکردەکانی ئێران کردووە ڕێگە نەدەن ئەمریکییەکان جارێکی دیکە جێپێی خۆیان لە پیشەسازیی نەوتدا بکەنەوە.
بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست و کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکانیش، چین لە پاڵ پاکستاندا کار لەسەر پلانێکی پێنج خاڵی دەکات. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چین لە کاتێکدا هەوڵی ڕێگریکردن لە پێكدادانی ڕاستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدات، لە هەمان کاتدا زۆر نیگەرانە لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆی و ئەگەری ڕێککەوتنێک کە ببێتە هۆی نزیکبوونەوەی ئابووریی نێوان تاران و واشنتن.
70 جار خوێندراوەتەوە
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سوپای پاسداران دەستی بەسەر دوو کەشتی ئیسرائیل دا گرت
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران داوایەکی ترەمپ قبوڵ کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه