Kurdistan Press - ئێران یەکەم باجی وەرگرت ئێران یەکەم باجی وەرگرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران یەکەم باجی وەرگرت

حەمیدڕەزا حاجی بابایی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، یەکەم بڕە پارەی دەستکەوتوو لە وەرگرتنی "باج " لە تەنگەی هورمز، بە فەرمی خرایە سەر هەژماری بانکی ناوەندیی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی نیسانی 2026 عەلیڕەزا سەلیمی، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، لەو بارەیەوە بە میدیای فەرمیی ئێرانی رایگەیاند: "بڕ و پارەی وەرگیراو لە هەر یەکێک لەو کەشتییانە، بەپێی جۆر و بڕی بارەکانیان و ئەو مەترسییەی هەیانە، جیاوازە و ئەوەی ئەو باجە چەند بێت و چۆن وەربگیرێت، ئێران دیاری دەکات".
سەلیمی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پاراەیەی پێشتر ئێران وەک باج لە کەشتییەکانی وەرگرتووە، ئێستا دەخرێنە سەر هەژمار و گەنجینەی دەوڵەت و دەشڵێت: "بەپێی مادەکانی 52 و 53ـی دەستوور، هەموو داهاتێکی حکومەت دەخرێتە سەر هەژماری گەنجینە و ئەم کارەش لە چوارچێوەی پابەندبوون بە یاسا کراوە".
ئەم هەنگاوەی ئێران دوای ئەوە دێت، لە ماوەی رابردوودا باس لە وەرگرتنی باج لەو کەشتییە بازرگانییانە دەکرا کە بەو تەنگە نێودەوڵەتییەدا تێدەپەڕن.
ئێران دەڵێت، ئەو کەشتییانەی دەیانەوێت بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، دەبێت مۆڵەتی تێپەڕبوونیان هەبێت و باجی تێپەڕبوونەکەش بدەن.
دوێنێ سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێرشی کردووەتە سەر دوو کەشتیدا بە ناوەکانی (ئێم ئێس سی فرانسیسکا) و (ئیپامینۆنداس) کە  ئەوەی یەکەمیان سەر بە ئیسرائیلە.
سوپای پاسداران دەڵێ، ئەو کەشتییانە مۆڵەتی تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمزدا نەبووە و "بە ئەنجامدانی سەرپێچیی بەردەوام و دەستکاریکردنی سیستمەکانی یارمەتیدەری رێدۆزی" ویستوویانە بە نهێنی بە رێڕۆ ئاوییەکەدا تێپەڕن. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا