Kurdistan Press - ئێران چەکێکی بەهێزتر لە چەکی ئەتۆمی بەکارهێناوە ئێران چەکێکی بەهێزتر لە چەکی ئەتۆمی بەکارهێناوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران چەکێکی بەهێزتر لە چەکی ئەتۆمی بەکارهێناوە

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژە بە گۆڕانکاریی لە هاوسەنگیی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ڕایدەگەیەنێت، داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە لە ئێستادا وەک "چەکێکی کاریگەرتر لە چەکی ئەتۆمی" سەیر دەکرێت.
 بەپێی ڕاپۆرتەکە، چەکی ئەتۆمی تەنها ئامرازێکی "بەرگریی کۆتاییە" کە بەکارهێنانی ئەستەمە، بەڵام داخستنی گەرووی هورمز چەکێکی ئابووریی کردەییە و کاریگەرییەکانی دەستبەجێ لەسەر جیهان دەردەکەون.
گاردیان باس لەوە دەکات کە ئەم هەنگاوەی ئێران سێ کاریگەریی سەرەکیی دەبێت؛
یەکەمیان: تێکدانی ئابووریی جیهانییە بەهۆی بازدانی نرخی وزە لە بازاڕەکانی نیویۆرک، لەندەن و تۆکیۆ، وەک چۆن لە ئێستادا نرخی نەوتی برێنت گەیشتووەتە سەروو 124 دۆلار.
دووەمیان: دروستکردنی فشاری توندە لەسەر حکومەتە ڕۆژئاواییەکان، چونکە شۆکی نەوتی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی هەڵاوسان و ناڕەزایەتی جەماوەری، ئەمەش وا لە دەوڵەتان دەکات پاشەکشە بکەن.
 سێیەم: کاریگەریش گۆڕینی هاوکێشەکانە بۆ دۆناڵد ترەمپ، کە سەرەڕای هەڕەشەکانی، ڕووبەڕووی ڕاستییەک بووەتەوە کە تێیدا گەمارۆ کلاسیکییەکان کاراییان نەماوە، چونکە ئێران دەستی گرتووە بەسەر لێدانی دڵی ئابووری جیهاندا.
ڕاپۆرتەکە جەخت لە گۆڕینی ستراتیژی تاران دەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر پێشتر ئێران بەهۆی وابەستەیی بە هەناردەی نەوتەوە نەیدەویست گەرووی هورمز دابخات، بەڵام لە ئێستادا (نیسانی 2026) گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی کە تێچووی دروستکردنی قەیرانی جیهانی بۆ لایەنی بەرامبەر، زۆر زیاترە لە تێچووی گەمارۆکان بۆ سەر ئێران.
 ئەم شیکارییە لە واشنتۆن بووەتە هۆی ئەوەی هەندێک لە سیناتۆرەکان هاوشێوەی سێنتکۆم داوای جێگیرکردنی خێرای سیستەمی مووشەکی هایپەرسۆنیکی "دارک ئیگڵ" بکەن، لە بازاڕە داراییەکانی جیهانیشدا نیگەرانییەکی زۆری لە لای وەبەرهێنەران دروستکردووە، بەوەش بازاری وزە شڵەژانی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لەئەگەری مانەوەی دۆخی هورمز وەک ئێستا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا