محه‌مه‌د باقڕ قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، هاوكێشه‌یه‌كی نوێ بۆ گه‌روی هورمز دروستده‌بێت و به‌رده‌وامبونی دۆخی ئێستاش قبوڵ ناكرێت، هێشتا ده‌ستمان پێ نه‌كردوه.
محه‌مه‌د باقڕ قالیباف له په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه، هاوكێشه‌یه‌كی نوێ بۆ گه‌روی هورمز دروستده‌بێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست و سه‌پاندنی گه‌مارۆكانیان، ئاسایشی ده‌ریایی و گواستنه‌وه‌ی وزه‌یان له جیهان خستۆته مه‌ترسییه‌وه، بێگومان خراپه‌كارییه‌كانیان كۆتایی دێت


وەڵام بدەوه