کوردستان پرێس - چوارشەممە، ٦ی ئایاری ٢٠٢٦
کۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی فەڕەنسی "سی ئێم ئەی، سی جی ئێم" ڕایگەیاند، کەشتیی بازرگانیی "سان ئەنتۆنیۆ" لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، هێرشەکە لە درەنگانی شەوی سێشەممە ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی چەند ئەندامێکی تیمی کەشتییەکە و زیانی ماددی زۆریش بە کەشتییەکە گەیشتووە.
گرنگترین زانیارییەکان:
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە گواستراونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن.
ئەمە چوارەم کەشتییە لە دوای ٣ی ئایارەوە لەو ناوچەیە هێرشی بکرێتە سەر.
ئەم هێرشە هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر ئازادیی کەشتیوانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی "پڕۆژەی ئازادی" لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی کاتی ڕاگرتووە بۆ پێدانی دەرفەت بە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه