مەزاهیر حوسێنی، بەرپرسی پرۆتۆکۆلی نووسینگەی ڕابەری ئێران، وردەکاری نوێی لەبارەی برینداربوونی موجتەبا خامنەیی لە هێرشەکەی ٢٨ی شوباتی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر تاران خستە ڕوو.
گرنگترین خاڵەکانی لێدوانەکەی حوسێنی:
ڕەتکردنەوەی شێوان: ئەو دەنگۆیانەی باس لە شێوانی جەستەی موجتەبا خامنەیی دەکەن بە تەواوی ڕەت کرانەوە.
بارودۆخی تەندروستی: زۆربەی برینەکانی (ئەژنۆ، پشت و پشتی گوێچکەی) ساڕێژ بوون و تەنیا شوێنەواری برینێکی کەم لە پشتی گوێچکەی ماوە کە بەهۆی عەمامەوە دەرناکەوێت.
وردەکاری ڕووداوەکە: لە کاتی هێرشەکەدا موجتەبا تەنیا ٣٠ مەتر لە شوێنی تەقینەوەکە دوور بووە.
زیانە گیانییەکان: حوسێنی دووپاتی کردەوە کە لەو هێرشەدا عەلی خامنەیی و هەروەها هاوسەری موجتەبا خامنەیی کوژراون.
دوای کوژرانی باوکی، موجتەبا خامنەیی وەک سێیەم ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەکار بووە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه