محەمەد ئەکرەمی نیا، گوتەبێژی سوپای ئێران، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیتر ڕێگە نادات چەک و تەقەمەنی بگاتە بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ناوبراو جەختی کردەوە کە سوپای ئێران گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە بنەما سەربازییەکانی خۆیدا کردووە.
دیارترین خاڵەکانی گوتارەکەی ئەکرەمی نیا:
گۆڕینی باوەڕی سەربازی: گوتەبێژی سوپای ئێران ئاشکرای کرد کە ستراتیژی سوپا لە "بەرگری کردنەوە" گۆڕدراوە بۆ "باوەڕی هێرشکردن".
داخستنی ڕێگەی چەک: ئێران ڕێگە نادات هیچ بارە چەکێکی ئەمریکی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت بۆ بنکەکانی ناوچەکە.
سەروەری دەریایی: هەر دەوڵەتێک بیەوێت لە گەرووی هورمز تێپەڕێت، دەبێت ملبەنی سەرپەرشتاری هێزەکانی ئێران بێت.
"لەمەودوا ڕێگە نادەین چەکی ئەمریکی بە هورمزدا تێپەڕێت؛ هەر هێزێکیش لەو ناوچەیە بێت، دەبێت ملکەچی یاسا و سەرپەرشتی هێزەکانی ئێران بێت."
— محەمەد ئەکرەمی نیا
ئەم لێدوانانەی گوتەبێژی سوپا لە میانی بەشداریکردنی بوو لە ڕێوڕەسمی چلەی کوژرانی عەبدولڕەحیم مووسەوی، سوپاسالاری ئێران، کە لە شاری مەشهەد بەڕێوەچوو. مووسەوی پێشتر لە هێرشێکی ئیسرائیلدا گیانی لەدەستدابوو.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه