بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ڕاگەیاندووە کە ئێران دەیان سەکۆی جێگیری و جووڵاوی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئامادە کردووە. ئەم هەنگاوەی تاران وەک ئامادەکارییەک بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی ئەگەریی ئەمریکا دەبینرێت، بەتایبەت دوای هەڕەشەکانی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان دژی ئێران دەستپێدەکەنەوە.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه