Kurdistan Press - حەماس رازی بوو بە تەسلیمکردنی کەرتی غەززە حەماس رازی بوو بە تەسلیمکردنی کەرتی غەززە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەماس رازی بوو بە تەسلیمکردنی کەرتی غەززە

بزووتنەوەی حەماس ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی "ئەنجومەنی ئاشتی" ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتەکە چەواشەکاری تێدایە و حکومەتی ئیسرائیل لە بەرپرسیارێتییەکانی دەبوێرێت و ئامادەیی خۆیشی بۆ رادەستکردنی غەززە بە لیژنەی نیشتمانیی دەردەبڕێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بزووتنەوەی حەماس ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو بانگەشەیەی کە گوایە بزووتنەوەکە ڕێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە، "بانگەشەیەکی بێ بنەمایە"، و چاوپۆشی لەوە دەکات کە ئیسرائیل پابەندی زۆرینەی بەڵێنەکانی نەبووە.
سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە، بزووتنەوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامادەن ئیدارەی غەززە ڕادەستی "لیژنەی نیشتمانی" بکەن، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە چوونە ناوەوەی ئەو لیژنەیە و وەرگرتنی ئەرکەکانی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا