ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی وردەکارییەکانی لێکتێگەیشتنی سەرەتایی و پێشبینیکراوی نێوان تاران و واشنتۆنی ئاشکرا کرد، کە تیایدا ئەمریکا سزاکانی سەر نەوتی ئێران هەڵدەپەسێرێت و بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی تاران ئازاد دەکرێن، لە بەرامبەریشدا شەڕ لە سەرجەم بەرەکاندا بەتایبەت لە لوبنان کۆتایی دێت و ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئاسایی دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەگەر هەردوو لا لەسەر بڕگەکانی ئەو لێکتێگەیشتنە پێشبینیکراوە ڕێکبکەون، سەرەتا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن ڕادەگەیەنرێت. لە ماوەی دانوستانەکاندا، ئەمریکا پابەند دەبێت بە هەڵپەساردنی سزاکانی سەر نەوتی ئێران، بەمەش تاران دەتوانێت بەبێ هیچ کۆتوبەندێک نەوتەکەی بفرۆشێت. هاوکات لە یاداشتنامەکەدا جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەڕ لە سەرجەم بەرەکان کراوەتەوە، بە لوبنانیشەوە، کە بەپێی ئەم بڕگەیە دەبێت ئیسرائیل وەک هاوپەیمانێکی ئەمریکا کۆتایی بە شەڕی لوبنان بهێنێت.
لە ڕێککەوتنەکەدا ماوەی 30 ڕۆژ دیاریکراوە بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی تایبەت بە هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و پرسی گەرووی هورمز، هەروەها ماوەی 60 ڕۆژیش بۆ دانوستانەکان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی دیاریکراوە، بەڵام جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئێران تا ئەم قۆناغە هیچ هەنگاوێکی نوێی لە بواری ئەتۆمیدا قبوڵ نەکردووە.
سەبارەت بە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران، تاران هۆشداری داوە کە بەهۆی ئەزموونی خراپی پێشووی لەگەڵ شکاندنی بەڵێنەکانی بەرامبەر، هەر لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی بەستراوەتەوە بە ئازادکردنی لایەنی کەم بەشێک لەو داراییانە لە قۆناغی یەکەمدا، بە جۆرێک کە تاران بتوانێت دەستی پێیان بگات. هەرچەندە ئەمریکا لە هەفتەکانی ڕابردوودا هەوڵیداوە ئەم پرسە بە ڕێککەوتنی کۆتایی ئەتۆمییەوە ببەستێتەوە، بەڵام ئێران ڕەتیکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە دەبێت میکانیزمی ئازادکردنی بەشەکانی دیکەی پارەکانیش لە ماوەی دانوستانەکاندا ڕوون بێت، ئەگەر ئەمریکاش جارێکی دیکە ڕێگری بکات، ئێران پێداچوونەوە بە دانوستانەکانی داهاتوودا دەکات.
لە بەشێکی دیکەی هەواڵەکەدا هاتووە، سەرەڕای بانگەشەی میدیا ڕۆژئاواییەکان، دۆخی گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ، بەڵکو تەنها ئاستی تێپەڕبوونی "ژمارەی کەشتییەکان" بۆ وەک پێش جەنگ لە ماوەی 30 ڕۆژدا ئاسایی دەکرێتەوە. بەم پێیەش ئێران جەخت لە سەپاندنی سەروەریی خۆی بەسەر گەرووەکەدا دەکاتەوە. هەر گۆڕانکارییەک لە هاتووچۆی گەرووەکەدا، بەستراوەتەوە بە هەڵگرتنی تەواوەتی گەمارۆی دەریایی لە ماوەی 30 ڕۆژدا و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی دیکەی ئەمریکا، ئەگەرنا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی گەرووی هورمزدا ناکرێت.
ئێران بڕیاری کۆتایی دا
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لە ئەمریکاوە هۆشداری توند بە سعودیە دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانە هاوڵاتیان ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل بڕیار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نوێنەری سەرۆک بارزانی کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆک بارزانی و مستەفا کازمی کۆبوونەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆبووەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه