Kurdistan Press - ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای ئێران کرایە ئامانج ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای ئێران کرایە ئامانج | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای ئێران کرایە ئامانج

میدیاکانی ئیسرائیل وردەکاریی نوێ لەسەر هێرشەکەی سەر گەڕەکی زاحییە لە باشووری بەیرووت بڵاودەکەنەوە و ئاشکرای دەکەن کە ئامانجی هێرشەکە فەرماندەیەکی باڵای سەربازی بووە، بەڵام گومان لە سەرکەوتنی هەوڵی تیرۆرکردنەکە دەکرێت، هەروەها هێرشەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا بووە.
کەناڵی 15ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی لە هێرشەکەی زاحییەدا کراوەتە ئامانج ناوی "عەلی حوسەینی"ـیە. سەرەتا ناوبراو وەک فەرماندەی یەکەی موشەکیی حزبوڵا ناسێندرا، بەڵام دواتر هەمان کەناڵ ڕوونیکردەوە کە عەلی حوسەینی بەرپرسی هێزی موشەکییە لە فیرقەی "ئیمام حوسەین"، کە لیوایەکە و ڕاستەوخۆ سەر بە فەیلەقی قودسی ئێرانییە.
لەلایەکی دیکەوە، ئێزگەی سوپای ئیسرائیل گومانی خۆی سەبارەت بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی ئەو فەرماندەیە دەربڕیوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.
هاوکات کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ئاشکرایکردووە، هێرشەکەی سەر باشووری بەیرووت دوای گفتوگۆ و ڕاوێژی چڕ لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا