کورتەی هەواڵ:
ڕاگرتنی گفتوگۆکان: ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکەی، لە کاردانەوەی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، ئاڵوگۆڕی دەق و پەیامەکانی لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە لەگەڵ ئەمریکا بە تەواوی ڕاگرتووە.
مەرجی دەستپێکردنەوە: تاران جەخت دەکاتەوە کە تا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان نەوەستن و هێزەکانی ئیسرائیل بە تەواوەتی لە ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان نەکشێنەوە، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک ئەنجام نادرێت.
هەڕەشەی داخستنی گەرووەکان: وەک وەڵامێک بۆ سزادانی ئیسرائیل و وڵاتانی پاڵپشتیکاری، ئێران هەڕەشەی داخستنی هەردوو گەرووی ستراتیژیی "هورمز" و "باب المندب" دەکات.
#Kurdisranpress


وەڵام بدەوه