Kurdistan Press - سوپای پاسداران پەیامی نوێی بە ئەمریکا دا سوپای پاسداران پەیامی نوێی بە ئەمریکا دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای پاسداران پەیامی نوێی بە ئەمریکا دا

ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئێران پەیامێکی وتەبێژی سوپای پاسدارانیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا جەخت لە گەشەسەندن و بەهێزبوونی تواناکانی وڵاتەکەی دەکاتەوە. سوپای پاسداران پێی وایە لە ئێستادا توانای شەڕکردنیان لە جاران بەهێزتر بووە و سەرجەم زیانەکانی پێشوویان چاک کردووەتەوە، بە جۆرێک هێزە چەکدارەکانیان لە دۆخێکی زۆر باشتردان بەراورد بە ڕابردوو. وتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا توانایەکی بەربڵاوی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی بەکارهێنا، بەڵام نەیتوانی بۆ چەند خولەکێکیش کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز لە دەستی ئێران وەربگرێت.لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، لەم ماوەیەدا نەک هەر توانای سەربازیی ئێران لاواز نەبووە، بەڵکو لە چەندین بواردا بەهێزتر بووە، بەتایبەتی لە پێشخستنی توانای چەکە هێرشبەرەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا هەنگاوی بەرچاویان ناوە.
سوپای پاسداران هۆشداری دەدات کە ئەگەر ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕووبدات، ئەوا سرووشتی ئۆپەراسیۆنەکان، جوگرافیای شەڕەکە و تەنانەت جۆری ئەو چەکانەش کە بەکاردەهێنرێن جیاواز دەبن، بۆیە هێزەکانیان بەتەواوی ئامادەییان بۆ هەر سیناریۆیەک هەیە کە بێتە پێشەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا