بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا، ئیسرائیل، ئێران و میلیشیاکان، باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ئیسرائیل هۆشداریی توند دەداتە هاووڵاتییانی خۆی سەبارەت بە دۆخی نائارامی ناوچەکە و گەشتکردن بۆ چەند وڵاتێک:
گەشت مەکەن (ئاستی چوارەم): عێراق، ئێران، سووریا، لبنان، یەمەن و کەرتی غەزە.
پێداچوونەوە بە گەشتەکانتاندا بکەن (ئاستی سێیەم): ئیسرائیل، بەرەی رۆژئاوا، سعوودیە، ئیمارات، قەتەر، کوێت، عومان، بەحرێن و ئوردن.
رێنمایی خۆپارێزی: داوا لە هاووڵاتییانی ئەمەریکی کراوە چاودێریی هەواڵەکان بکەن، هەروەها لە ئەگەری هەر هێرشێکدا پێویستە زانیارییان لەسەر نزیکترین حەشارگە هەبێت و پەنای بۆ ببەن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه