Kurdistan Press - سوپای پاسداران هۆشداری دەدات سوپای پاسداران هۆشداری دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای پاسداران هۆشداری دەدات

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشدارییەکی توند دەداتە کەشتییەکان و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پابەندی ڕێڕەوی دەریایی دیاریکراو نەبن لە باشووری دوورگەی لارک، ئەوا بەرپرسیارییەتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لە ئەستۆی خۆیاندا دەبێت. لە ڕاگەیەندراوێکی هێزی دەریایی سوپای پاسداراندا هاتووە، پێویستە سەرجەم کەشتی و یەختە دەریاییەکان ڕێڕەوی دەریایی باشووری دوورگەی لارک ڕەچاو بکەن و پێیەوە پابەند بن. ئاماژە بەوەش کراوە، لە ئەگەری سەرپێچیکردندا، ئەو کەشتییانە ڕووبەڕووی مەترسیی جۆراوجۆر دەبنەوە.
سوپای پاسداران جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەرئەنجامەکانی لادان لەو ڕێڕەوە دەریاییە مەترسیدارن، کە خۆیان لە ئەگەری بەرکەوتن بە مینە دەریاییەکان، پێکدادانی دەریایی لەنێوان کەشتییەکان، یان تەنانەت بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆیان دەبینێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا