Kurdistan Press - ڕێککەوتن کرا ڕێککەوتن کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێککەوتن کرا

ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئابی 2026، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، دووپاتی کردەوە کە گەیشتوونەتە قۆناغەکانی کۆتایی بەیاننامەی هاوبەش سەبارەت بە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و عومان لەبارەی گەرووی هورمزەوە. ناوبراو ئاشکرای کرد، لەسەر خاڵە جوگرافییەکانی ئەو ڕێڕەوەی کە هەردوو وڵات بەنیازبوون لە گەرووەکەدا پەیڕەوی بکەن، ڕێککەوتوون، بەڵام هۆشداریشی دا کە ئەم ڕێککەوتنە بە مانای ئارامبوونەوەی گەرووەکە نایەت.
بەقائی لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند، لەسەر خاڵە جوگرافییەکانی ئەو ڕێڕەوەی کە ئێران و عومان بەنیازبوون لە گەرووی هورمزدا پەیڕەوی بکەن، ڕێککەوتوون، و ئەگەر هیچ لایەنێکی دەرەکی ڕێگری لە کارکردن لەم پرسەدا نەکات، ئەوا بەیاننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە.
گوتەبێژەکە دووپاتی کردەوە، لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و عومان بە تەنیا بە واتای ئەوە نایەت کە گەرووەکە بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان ئارام دەبێت، چونکە ئەو هۆکارانەی کە گەرووی هورمز لە ڕوانگەی ئەمەریکاوە نائارام دەکەن، بەتایبەتی گەمارۆی دەریایی و کارە دوژمنکاری و هەڕەشەئامێزەکانی تر دژی ئێران و بەرژەوەندییەکانی، هێشتا ماون.
پێشتریش، ڕۆژی یەکشەمی ڕابردوو، حكوومەتی ئێران دووپاتی کردبووەوە کە گفتوگۆکانی لەگەڵ عومان سەبارەت بە گەرووی هورمز گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و ئامانج لێی دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەشە بۆ ڕێکخستنی ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووەکەدا، لەبەر ڕۆشنایی ئەو پەرەسەندنانەی کە ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا