ئێران — ئیبراهیم ڕەزایی، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکی تونددا ڕەخنەی لە نزیکبوونەوە و ڕێککەوتنەکانی سعوودیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە گرت و ڕایگەیاند کە ئەو جۆرە هاوپەیمانییانە ناتوانن ئاسایشی ئەو وڵاتە دابین بکەن.
بەپێی هەواڵەکە، ڕەزایی ئاماژەی بەوە داوە کە بەرپرسانی سەعوودی دەبێ بزانن "رێککەوتنێکی کاغەزی" لەگەڵ تورکیا و پاکستان هیچ کاتێک ئاسایشیان بۆ ناهێنێتە دی. ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دۆخە هاوشێوەی ساڵانێک پشتبەستنی تاکلایەنەی سعوودیەیە بە ئەمریکا، کە نەیتوانی ئاسایشی پێویست بۆ ئەو وڵاتە دابین بکات.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەو پەرلەمانتارە ایرانییە هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ریاض کرد و گوتی:
"دۆخەکە ڕاست بکەرەوە بۆ ئەوەی ناچار نەبیت سواڵ لە کەسانی دیکە بکەیت بۆ پاراستنتان."
#kurdistanpress



وەڵام بدەوه