Kurdistan Press - ئەمریکا کاتی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاندرا ئەمریکا کاتی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا کاتی کردنەوەی گەرووی هورمز راگەیاندرا

وەزیری گەنجینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یان سبەی ڕێككەوتنی ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز بۆ ماوەی 30 تا 60 ڕۆژ ڕادەگەیەنرێت.
سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا گوتی، واشنتن لە هەموو لایەكەوە ئێرانی خنكاندووە، ئێستە ئێران ڕووبەڕووی هەڵئاوسانی گەورە و زیادبوونی نرخی كاڵاكانی خواردەمەنی لە نێوان 150 بۆ 180% بووەتەوە و ناتوانێ مووچەی هێز و كارمەندەكانی بدات.
ئاماژەی بەوەیش دا، گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیە و ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ یان سبەی بگەین بە ڕێككەوتنی ئاگربەست و كردنەوەی گەرووی هورمز بەشێوەیەكی ئاسایی لە ماوەی 30 تا 60 ڕۆژدا، لەگەڵ كردنەوەی گەرووەكەیش، چاوەڕوان دەكرێ نرخی نەوت نزمبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
پێشتر پێگەی ئەكسیۆسی ئەمەریكی لە زاری دیپلۆماتكارێكی وڵاتێكی ناوەندگیر گواستیەوە، دانوستانكارانی ئێران چاوەڕوانی ڕەزامەندیی كۆتایی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەكەن، تا ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنی گەرووی هورمز لەگەڵ سوڵتاننشینی عومان بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا