Kurdistan Press - ئێران تەسلیم نابین ئێران تەسلیم نابین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران تەسلیم نابین

هاوكات لەگەڵ باڵادەستیی توندڕۆكان و زاڵبوونیان بەسەر بڕیاری شەڕ و ئاشتی لە تاران، هاوكات دەنگێك هەیە داوای رێككەوتن و ئاشتی دەكات، بەتایبەتی لە لایەن میانڕۆكانەوە، مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە ستایشكردنی رێككەوتنی سەرەتایی حوزەیرانی رابردوو لەگەڵ ئەمەریكا بەردەوامە، هاوكات دووپاتی كردەوە كە دۆخی ئێران سەختە و هەموو هەوڵێك بۆ نەقڵێشانەوەی دۆخەكە دەدەن.
پزیشكیان لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتی، درك بەوە دەكەین كە كۆمەڵگەكەمان بە دەست چەندان سەختییەوە دەناڵێنێت، بۆیە هەموو هەوڵێك بۆ خۆپاراستن لە قڵێشانەوەی دۆخەكە دەدەین، ئێستە روبەڕووی شەڕێكی سەرانسەری لە بوارەكانی ئابووری و سەربازی و تەناهی بووینەتەوە و سەرۆكی ئەمەریكا بە ئاشكرا رای گەیاند كە توندترین سزا بەسەر ئێران دەسەپێنێت.
لەوكاتەی بڕیارە بۆ دەست پێكردنەوەی هەوڵەكانی ئاشتی و دانوستان، سبەی عاسم مونیر سوپاسالاری پاكستان سەردانی تاران بكات، پزیشكیان ستایشی یاداشتی لێكگەیشتتنی واژووكراوی لەگەڵ  ئەمەریكا كرد و رای گەیاند كە باشترین رێگەیە بۆ ئێران بۆ دەربازبوون لەو دۆخە چەقبەستووەی نەشەڕ و نەئاشتی ئێستە، كە هیچ بڕگەیەكی تیادا نییە باسی سازشكردنی ئێران بكات، بەڵام پابەندی رێنوێنییەكانی رابەری باڵا دەبین.   

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا