Kurdistan Press - ئێران زەنگی لێیدا ئێران زەنگی لێیدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران زەنگی لێیدا

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلوولی 2026، محەمەد موخبیڕ ڕاوێژکاری موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، لە کاردانەوەیەکدا سەبارەت بە قەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، هەڕەشەی توندی لە وڵاتانی ناوچەکە کرد.
موخبیڕ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەگەر ئێران نەتوانێت گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدات و خزمەتگوزاریی فڕۆکەخانەکانی دەست نەکەوێت، ئەوا هیچ وڵاتێکی تری ناوچەکەش ناتوانێت ئەو کارە بکات.
 هاوکات عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونی کردەوە کە گەڕاندنەوەی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی لە ناوچەکەدا، پێویستی بە وەستاندنی هەنگاوەکانی ئەمەریکا هەیە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە چەندین وڵات، فڕۆکەخانە و کۆمپانیای فڕۆکەوانی پەلەیان کردووە لە پێداچوونەوە بە مامەڵەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ئێران، لە ترسی ئەوەی سزاکانی واشنتن بیانگرێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی چەندان گەشتی نێودەوڵەتی و تێکچوونی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانیی ئێران.
ئەم لێدوان و هەواڵانە دوای ئەوە دێن کە سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران چوونە واری جێبەجێکردنەوە، کە تەواوی ئەو کۆمپانیایانەش دەگرێتەوە کە خزمەتگوزارییەکانی سووتەمەنی، چاککردنەوە، کاروباری زەمینی و فرۆشتنی بلیت بە فڕۆکەکانی ئێران پێشکەش دەکەن.
پێشتریش ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران بڵاوی کردبووەوە کە هەردوو فڕۆکەخانەی بەغدا و مەسقەتی پایتەختی عومان، لە نیوەشەوی سێشەمی ڕابردووەوە پێشوازیکردنیان لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران ڕاگرتووە، ئەمەش وەک پابەندبوونێک بە بڕیارەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کە 36 لایەنی بەهۆی پشتگیریکردنی کەرتی فڕۆکەوانیی ئێران خستە لیستی سزاکانەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا