Kurdistan Press - ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران نەیارەکانی شۆک دەکات

مووشەك و درۆنەكانی ئێران ئامرازێكی بەهێزی ئێران بوون لە دوو گەڕی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمەریكا، هاوكات بڕگەیەكی سەرەكیی ناكۆكییەكانی دانوستانە لەگەڵ ئەمەریكا، لە پاڵ بەرنامەی ناوەكی و میلیشیاكانەوە، بەپێی راپۆرتێك و لە دوای ئەو هەموو شەڕی چەند مانگی رابردوو، تارانی جبەخانەی مووشەك و درۆنەكان بنیات ناوەتەوە.
ئاژانسی "بلومبێرگ"، ئاماژی كرد كە لەوكاتەی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمەركیا تووشی بەربەست بووەتەوە، ئەو لە ژمارەیەك بەرپرسی ئاگەداری رۆژاوایی گواستەوە، تا ئێستە تاران توانای بەرهەمهێنانی چەكی نوێ و بنیاتنانەوەی جبەخانەكانی ماوە، دووپاتی دەكەنەوە كە ئێران ئەمبارێكی گەورەی مووشەكی بالیستی و چەكی دژەكەشتی هەیە و توانای بەرهەمهێنانی زیاتریشی لە ماوەیەكی كورت هەیە.
جیا لەوە رووسیا مووشەك بە ئێران دەدات، ئەوە لەو كاتەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا چەند جارێك رای گەیاند كە توانای سەربازی و پیشەسازی سەربازیی ئێرانیان لەناو بردووە، راپۆرتەكە ئاماژە دەكات كە هێرشەكانی چەند مانگی رابردووی ئەمەریكا و ئیسرائیل زیانی گەورەیان بە توانای بەرهەمهێنانی مووشەكی ئێران گەیاندووە، ئەگەرچی قەبارەی ئەمباری مووشەكی ئێران و توانای قەرەبووكردنەوەی زیانەكانی تا ئێستە نادیارە.
بەپێی راپۆرتەكە بەردەوامبوونی ئێران لە بەرهەمهێنانی مووشەك و چەكی دژەكەشتییەكان، بواری زیاتری بۆ بەرگریكردن و خۆراگری پێ دەبەخشێت، ئەگەر واشنتن دەست بە هێرشەكانی بكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا