ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو 24ی تشرینی یەکەمی 2026، میدیاکان بڵاویان کردەوە کە ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشنیازێکی نوێی خستووەتە بەردەم ئیدارەی ئەمەریکا، کە بریتییە لە کردنەوەی گەرووی هورمز لە بەرانبەر هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیانەی ئەمەریکا خستوویەتییە سەر بەندەرەکانی ئەو وڵاتە.
ماڵپەڕی "عەرەبیە" لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە کە ئێران بە پاکستانی ڕاگەیاندووە کراوەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمەریکا، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی تاران بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێڕەوی دیپلۆماسی بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان. بەمەش پرسی گەرووی هورمز و گەمارۆی سەر بەندەرەکان دەکەونە پێشەنگی ئەو دۆسییانەی بۆ دانوستان خراونەتە ڕوو، دوای ئەوەی بوونە دیارترین خاڵی ناکۆکیی نێوان واشنتن و تاران.
ئەو زانیارییانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی ڕەزا ئەمینی موقەدەم، باڵیۆزی ئێران لە پاکستان، کە دووپاتی کردەوە تاران هێشتا کراوەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا. ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس" لە زاری باڵیۆزەکەوە بڵاوی کردەوە، وڵاتەکەی بە پاکستانی ڕاگەیاندووە کە ئامادەیە گەرووی هورمز بکاتەوە ئەگەر واشنتن گەمارۆ دەریاییەکانی سەر بەندەرەکانی ئێران هەڵبگرێت.
باڵیۆزەکە ڕوونی کردەوە کە ئەو هەڵوێستەی ئێران لە میانی سەردانەکانی عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان بۆ تاران گەیەنراوە. هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکە و پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی گەمارۆکان. پێشتریش لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، پاکستان و قەتەر بەشدارییان کرد لە گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی کاتی بۆ ئاساییکردنەوەی جووڵەی دەریایی و هەڵگرتنی گەمارۆکان وەک ئامادەکارییەک بۆ دانوستانی فراوانتر لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
لە 18ی ئەم مانگەدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە کە پێشنیازی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا هێشتا لە ئارادایە. بەپێی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، مەرجەکانی ئێران بریتین لە هەڵگرتنی گەمارۆکانی ئەمەریکا لەسەر بەندەرەکان، هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر هەناردەی نەوت، و وەستاندنی شەڕ لە بەرە هەرێمییەکان.
سەرەڕای ئەمانە، ناکۆکییەکان لەسەر ڕیزبەندیی هەنگاوەکانی دانوستان بەردەوامن. واشنتن سوورە لەسەر ئەوەی لە سەرەتاوە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران تاوتوێ بکرێت، لە کاتێکدا تاران دەیەوێت پێشینە بدرێت بە کردنەوەی گەرووی هورمز و کۆتاییهێنان بە گەمارۆکان. پێشتریش جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئێران کردبوو تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆم بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
ئەم پێشنیازەی ئێران دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی هەینی، ترەمپ هەڕەشەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی نوێی دژی ئێران کرد ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا.
ئێران گەرووی هورمز دەکەینەوە
1رۆژ پێش ئێستا |
Hogir Nerwayi ![]() |
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه