Kurdistan Press - ئەردوغان ھەڕشەی ھێرشکردن بۆ سەر کوردستان دەکات. ئەردوغان ھەڕشەی ھێرشکردن بۆ سەر کوردستان دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەردوغان ھەڕشەی ھێرشکردن بۆ سەر کوردستان دەکات.

سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات و رایگەیاند: هەرچییەک پێویست بێت بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەیکەین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە لوتکەی G20، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا جارێکی دیکە هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان کرد و گوتی: "بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هەرچییەک پێویست بێت دەیکەین".

سەرۆککۆماری تورکیا، گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ بەردەوامە".

لە بەشێکی دیکەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەردۆغان گوتی: "کێشەمان لەگەڵ کوردانی تورکیا، عێراق و سووریا نییە".

سەبارەت بە دابینکردنی فڕۆکەی F-16 لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ وڵاتەکەی، سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە پێشهاتی ئەرێنی لە ئارادایە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا