سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە "چنگ-شمشێر"ی سوپای وڵاتەکەی، کە بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە سوپای تورکیا دەستیپێکرد، رایگەیاند، مەرج نییە تەنیا هێرشی ئاسمانی لەخۆی بگرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 21-11-2022 لە کاتی گەڕانەوەی لە قەتەرەوە قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد.
پرسیار لە ئەردۆغان کرا، "ئایا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی چنگ-شمشێر لە باکووری عێراق و سووریا بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی بەردەوام دەبێت یان نا؟ هەروەها دەگوترێت رووسیا ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەڕووی هێزە چەکدارەکانی تورکیادا کردووەتەوە. ئەگەر ئەمە راست بێت، ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی مۆسکۆ و ئەنقەرە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر چ جۆرە پرۆسەیەک بۆ ناوچەکە دەهێنێت؟"
سەرۆککۆماری تورکیا لە وەڵامدا گوتی، "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە باکووری عێراق و سووریا بەو جۆرە نییە کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکیانە ئەنجامدرابێت. وەکو پێشتر گوتمان، ئەگەر کەسێک وڵاتەکەمان و خاکەکەمان تێکبدات، وای لێدەکەین کە دەبێت باجەکەی بدات."
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، "لەڕاستیدا رێکخراوی تیرۆریستی لە باشووری ئێمەدا هەن کە پلانی هێرشی زۆر دادەڕێژن یان ئەو جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدەن و مەترسی دروستدەکەن. ئەوان لە دیوی عێراق و لە دیوی سووریان. بێ ئامانج نەماندەگوت: دەتوانین شەوێک لەناکاو بێین."
لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی شەوی رابردوو قسەی کرد و گوتی، "لەڕاستیدا ئەو ئۆپەراسیۆنەی شەوی رابردوو ئەنجامدرا، دەرکەوتنێکی تەواوەتیی ئەوە بوو کە ئاماژەم پێکرد. هەروەها تەنها لە هەڵمەتێکی ئاسمانیدا سنووردار نابێت."
سەرۆککۆماری تورکیا گوتیشی، "لێرەدا چەندە دەسەڵات لە هێزی وشکانییەوە بەشدار بێت، ئەوە هێزە پەیوەندیدارەکان، وەزارەتی بەرگری و ئەرکانی گشتیمان پێکەوە بڕیار دەدەن؛ ئێمە کارە راوێژکارییەکانمان دەکەین، دواتر هەنگاو دەنێین."
سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، 12 شوێنیان لە کۆبانێ کردووەتە ئامانج و گوتیشی، بۆ ئەنجامدانی ئەو ئۆپەراسیۆنە هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی رووسیا نەکردووە

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه