Kurdistan Press - ‎یەکگرتوویی زامنی مانەوەی کوردە ‎یەکگرتوویی زامنی مانەوەی کوردە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎یەکگرتوویی زامنی مانەوەی کوردە

هەرچەندە لەوەتەی بزاڤی نەتەوەیی کورد هاتۆتە کۆڕی خەبات و بەرخودانەوە و بە گژ داگیرکەرانی نیشتیماندا چووەتەوە، پەرت بوونی ڕیزەکانی ناو خودی بزاڤەکە، گەورەترین ئاستەنگ بوونە لەبەردەم بەرەو پێشەوە چوونی پرسی کورد و گەیشتن بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانەوە. 

‎ڕۆژهەڵاتی ناوین بە حوکمی هەڵکەوتەی جوغرافیایی و پێکەو گرێدانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە پاڵ پێگەی ژیۆسیاسی هەرێمی کوردستانیشەوە گرینگی خۆی هەبووەو هەیە. بەڵام ئامادە نەبوونی روئیایەکی نیشتیمانی نەتەوەیی یەکانگیر و پەرتەوازەیی بە درێژایی مێژوو گەورەترین ئاڵنگاری و ئاستەنگی بەردەم کورد بوونە بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەییەکان و زامنکردنی ئاسایش و پاراستنی ژیان و ئاوو خاکەکەیەوە. 

‎بۆیە لە ئێستادا و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەستیاری خۆرهەڵاتی ناوین و جەنگی درێژخایەنی ئۆکراینیا بە گشتی و جەمسەربەندیەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق بە تایبەتی، پێویستە کورد لە هەموو کاتێک زیاتر بە تەنگ یەکڕیزی و کاری دەستەجەمعیەوە بێ و خۆی لە چنگ موتەکەی دووبەرەکی و پەرتەوازەیی و ناکۆکیە هەمیشەییەکانەوە رزگار بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا