Kurdistan Press - پێکهێنانی حکومەت دەسپێکی قۆناغێکی تازەیە پێکهێنانی حکومەت دەسپێکی قۆناغێکی تازەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێکهێنانی حکومەت دەسپێکی قۆناغێکی تازەیە

پێکهێنانی حکومەت دەسپێکی قۆناغێکی تازەیە
بە دڵنیاییەوە دۆخی پڕلە دڵەراوکێی ئەوروپاو ترسی پەرەسەندنی جەنگی ئۆکراین و تاکڕەویەکانی سەرۆکی ئەمریکاو ئەگەری تەشەنە سەندنی گرژی و ئاڵۆزیە سەربازی و دیپلۆماسیەکان لە نێوان زلهێزەکانی جیهان، ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کاریگەری لە سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەبێت. 
دۆخی رۆژهەڵاتەتی ناوەڕاست گرێدراوی هاوکێشە سیاسیە نێودەوڵەتیەکان و ئەو گۆڕانکاریانەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانیدا روو دەدەن و هەمیشە کاریگەریان هەبووە بەسەر هاوکێشە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە. 
پەلە کردن لە پێکهێنانی کابینەیەکی تازەو بەهێزی حکومەتی هەرێم لەم ئانوساتەدا، بە زەروورەتێکی گرینگی ئەم قۆناغە دەژمێردرێت. تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە تەنیا بەوە زامن دەکرێت، لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی دەیەم حکومەتێک پێک بێنن، بە واقعی وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی ئەم قۆناغە بێت. حکومەتێک بێت، بتوانێ لە رێگەی بەردەوامیدان بە ئەنجامدانی ئەرک و بەرپرسیارەتیەکان، متمانەی سەرجەم چین و توێژەکان بەدەست بێنێت و دەسەڵاتی بەسەر سەرجەم جومگەکانی کۆمەڵگادا هەبێت. لە پاڵ ئەمەشدا هەر لایەنێکی سیاسی بەشداری تیادا کرد، وەک ساڵانی رابردوو بە رۆژ لە حکومەت و بە شەو لە دژی حکومەت سەنگەر نەگرێت. 
پێویستە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پێی ژمارەی کورسیە پەرلەمانیەکەی کەوا یەکسانە بە بنکە جەماوەریەکەی،  بەرکەوتەی لە حکومەت و سیستەمی حوکومڕانی پێ بدرێ و پێداگری لەسەر شتێک نەکات، دۆخی سیاسی بە چەقبەستوویی بهێڵێتەوەو لە پێک هێنانی حکومەت جددی نەبێت .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا