گرینگی دان بە ماس مێدیا هەموو سنوورێکی بەزاندووەو لە ئێستاماندا هەر تاکێک بە سوود وەرگرتن لە سۆشیال مێدیا بۆ خۆی رۆژنامەنووسێکە ( رۆژنامەنووسی نائاکادێمی).
یەکێک لەو بوارانەی گەشەسەندنی گەورەی بە خۆوە بینیوە، زمانی رەخنەی ( بونیادنەر و روخێنەر)ە.
بەشێک لە مێدیای کوردی شەوورۆژ سەرقاڵی رەخنەیە. رەخنە لە ئاسمان و رێسمان و داروبەردی نیشتیمان، بە بێ ئەوەی هیچ ئەلتەرناتیڤێکی بەهێزو تۆکمەو گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفت و ئاڵنگاریەکان بخاتە روو.
گرینگیدان بە کارو چالاکیە باشەکانی حکومەت بە هەمان ئەندازەی گرینگیدان بە رەخنەو کەموکورتیەکان، گرینگە.
ناشێت مێدیا خۆی لە خستنەرووی کارە باشەکانی حکومەت بدزێتەوەو ئەرکی خۆی لە پیشاندانی پرۆژەو کارە خزمەتگوزاریەکانی حکومەت و دامودەزگا حکومیەکان، بۆ ختوکەدانی ( ئیستیفزاز) هاوڵاتیان و نانەوەی ئاڵۆزی و گرژی و شاردنەوەی ڕاستیەکان بگۆڕێت.
پێویستە دیوە باشەکانی کاروچالاکی و پرۆژە خزمەتگوزاریەکانیش بخرێنە روو و مێدیا رۆڵی بونیادنەرو هێمن و ئارام کردنەوەی کۆمەڵگا بگێڕێت نەک هێنانە ئارای ئاڵۆزی و فەوزا و بەگژیەکداکردنەوەی خەڵک و حکومەت.
وەڵام بدەوه