Kurdistan Press - ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەرک و بەرپرسیارەتی نوێنەرانی هەرێم لە بەغدا

بەهێزبوونی پێگەی کورد لە بەغدا بەندە بە یەکریزی و نواندنی رۆڵی چالاکانەی نوێنەرانی کورد لە بەغدا. 

نوێنەرانی کورد چ ئەوانەی ئەندامی پەرلەمانن و چ ئەوانەی لە ئاستی جیاوازی ئیداری، سیاسی، دیپلۆماسی و ئابوریدا بەرپرسیارەتیان پێ دەسپێردرێت، گەرەکە جۆرێک لە یەکریزی نێوان ریزەکانیان بێننە کایەوە و دووربن لە پەرتەوازەیی و فرەکوێخاییەوە. 

بێگومان هەرچی هەماهەنگی نێوان نوێنەرانی کورد لە بەغدا زیاتر بێت، کورد کاریگەری زیاتری بەسەر پرۆسەی سیاسی و یاسادەرکردن و فۆرمی بەرێوەبردنی دەوڵەت و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵی و دەستوورەوە دەبێت. 

زیندووکردنەوەی مادەی 140 ی دەستووری عێراق تایبەت بە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی جێ بەجێ کردنی یاساوراسپاردەکانی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی سیاسەتی نەگریسی شۆفینیەتی تەعریب و نەهێشتنی دەرەنجام و لێکەوتەکانیەوە، پەیوەستەبە  ئاستی هەژمون و چالاکی و کارامەیی نوێنەرانی هەرێم لەبەغدا. 

نواندنی رۆڵی کاریگەرو بەهێزی کورد لە بەغدا بە بێ لەبەر چاوگرتنی جیاوازیە حزبی و بەرژەوەندیە تەسکەکان، زامنی راگرتنی هاوسەنگی هێزی سیاسیشە لە گۆرەپانی سیاسیدا. 

 ئەم یەکریزیە لە هەمان کاتیشدا دەبێتە فاکتەرێکی هاندەرە و هێزێکی پاڵنەر بە مەبەستی دۆزینەوری چارەسەرێکی گونجاو و بنەرەتی بەر مەبنای دەستوورو یاساوە، بۆ سەرلەبەری کێشەو ناکۆکی و دەرهاوێشتەکانی تایبەت بەم پرسانەو گەڵاڵەکردنی لێکتێگەیشتنێکی  فرەرەهەندی گشتگیرو نیشتیمانیەوە. 

بەدەر لەمە هەرجۆرە ناکۆکی و درز تێکەوتن لە ریزەکانی کورد لە بەغدا، دواجار بە زیان بۆ شکۆی هەرێم و گەلی کورد و دەسکەوت و دامودەزگا شەرعی و  یاساییەکانی قەوارەی هەرێم و کوردستانیان دەشکێتەوەو هەمووان باجەکەی دەدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه