Kurdistan Press - سەرۆک بڕیاری دا سەرۆک بڕیاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بڕیاری دا

‎سەرۆک بڕیاری دا

‎تەنیا کوردی

‎قەولێک ھەیە دەڵێت، "تاج ناتوانێ پاشاو مەلیک لەسەر ئێشە بپارێزێ"، لە دونیادا تەخت و تاج ھەیە و ھێشتا بەشێکی وڵاتان، لە ژێر شکۆی پاشاو مەلیک دان، بەڵام لەنێو گەلی ئێمەدا، مەرجەع ھەیە کە رەمزی ئێمەیەو  بەشێکە لە دروستکردنی تەختی شکۆی دەسکەوت و سەروەرییەکان بە ھەرێم و حکوومەت و ھێزەکانی پێشمەرگە،  بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی لە شاخ بەشێوەی ھەندەسەی  ئەمڕۆی لە چوارچێوەی قەوارەی ھەرێم بۆ خەڵک بونیاتناوە و بە ئاوەدانیش لە شاردا، مێژووی شاخ و شاری گرێداوە و ئەزموونی ئەمڕۆی دروست کردووە.

‎ مەرجەعی ئێمە سەرۆک بارزانییە، مەرجەعی ئێمە تاج ناخاتە سەر، بەڵکوو تاجی شکۆ دەخاتە سەر گەل..

‎بۆیە کاتێ سەرئێشەی سیاسی دروستدەبێ، کاتێ قەوارەو ئەزموون و دەسکەوتی خەڵک دەخرێتە ژێر فشار، ئەمە بۆ مەرجەعی ئێمە بەتەنیا سەرئێشە نییە، بەڵکوو لە دڵەوە ئێشوئازاری گەل ھەڵدەگرێ، بۆیە ھەمیشە لەژێر بوێری سەرۆک بارزانی دا گەلی ئێمە ھەمیشە شکۆی پارێزراوە..

‎ھەردوو ھێزی مەرجەعی ئێمە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم، بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی مەرجەع، توانیان سەرکەوتووانە ھەرێم لەم خەندەقە رزگار بکەن و ئەم پیلانگێڕییەی بۆ لەباربردنی ئەم ئەزموونە ھەبوو، پوچەڵی بکەنەوە.

‎بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی، ھەنگاوێکی ئەرێنییە بە ئاراستەی ئەم داواکارییەی پارتی  بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان دای کە ھەڵبژاردنێکی پاک بکرێت و  کورسی کۆتاکان ھەبێت.

‎بۆیە داھاتوو روونە کە بوێری پارتی کە ھەمیشە پەیامێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری و دادپەروەریی و پراگماتیکییە، لە کۆتاییدا ئەنجامی ھەر سەرکەوتنە.

‎سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، کە دەبێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بکرێت، ئەمە شەرعیەتی دیموکراسیەتی گەل دەپارێزێت، کە سەرۆک بڕیاری دا و پێداگری کرد ئیتر ھاوکێشەکان گۆڕان، لە ھەر تەوقیتێک بێت ئیتر ئەمە  مەرجی مەرجەعە، ئیتر ئەمە ھێزی مەرجەعە کە وەک چۆن لە رابردوو پارێزەربووە و ئەمڕۆ و داھاتووش ھەر پارێزەری ناسنامەی کوردستانیانە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه