Kurdistan Press - پەیامی موشەکەکان پەیامی موشەکەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی موشەکەکان

ئەو موشەکانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیان کردە ئامانج،  هەڵگری چەندین پەیامی سیاسی وستراتیژی و رەهەندی نێودەوڵەتی بوون و چەندین فاکتەرو هۆکار لە پشتیەوەن: 
ئێران سەرتاپای عێراق بە موڵکی خۆی و پێگەی نفوزی خۆیەوە لە قەڵەم دەدا.
سەرقاڵ بوونی جیهان بە جەنگی ئۆکراینیا،  عێراقی لەبیر دەسەڵاتدارانی ئێران نەبردۆتەوە.
سیستەمێکی تازەی جیهانی بەرێگاوەیەو درەنگ یا زوو سەرلەبەری هاوکێشە جیهانیەکان گۆڕانی بەسەردا دێت و ئەمریکا رۆڵ و پێگەی جارانی نابێت. 
ئەمریکا چیتر توانای ئیدارەدانی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و گۆڕینی هاوکێشەسیاسیە جیهانیەکانی نیە.
ئەمریکا خەریکە شکۆی خۆی وەک تاکە زلهێزی جیهان لەدەست دەدا و نمونەش ڕادەست کردنی ئەفغانستانە بە بزووتنەوەی تاڵیبان دوای بیست ساڵ مانەوە لەم وڵاتە. 
هەژمونی ئەمریکا و جیهانی تاک جەمسەری کۆتایی پێ هاتووە. 
عێراق لە رووی پێکهاتەی تائیفی و کۆمەڵایەتیەوە لە ئێرانەوە نزیکترە تا وڵاتانی تری درواسێیەوە.
بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی نەوتوغازەوە بە هۆی جەنگی ئۆکراینەوە نابێ پێگەو بەرژەوەندیەکانی رۆڵی ئێران نادیدە بگیرێ.
ئێران رێگەنادات حکومەتی هەرێم بێ لەبەرچاوگرتنی رۆڵی ئێران  لە بواری نەوتوگازەوە  پەرە  بە رێککەوتنەکانی بدات  لەگەڵ تورکیای دراوسێدا. 
نادیدەگرتنی داخوازی و گەرەنتی نەکردنی ویست و داواکاری و بەرژەوەندیەکانی ئێران لە پێکهاتەی  سیستەمی حوکمرانی داهاتووی عێراق، گران لەسەر لایەنە عێراقیەکان دەوەستێ.
سەبارەت بە گفتوگۆکانی تایبەت بە رێککەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی، ئێران شەرتومەرجی تر قەبوڵ ناکات و خۆی ڕادەستی ویست و داخوازیەکانی ئەمریکاوە ناکات. 
چین گەورەترین سەرئێشەی ئەمریکایە  و لە ئێستادا ویلایەتە یەکگرتووەکان توانای بریاردانی یەکلایی کردنەوەی هیچ پرسێکی لە ئاستی جیهاندا نەماوەو ئەم بێ دەسەڵاتیەی ئەمریکا لە جەنگی ئۆکراینیا زیاتر دەرکەوت. 
لە یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆکایەتی لە بەغدا، گەرەکە داخوازیەکانی ئێران لەبەرچاوبگیرێن و کاندیدی ئەوان سەربخرێ. 
ئێران سەرباری گەمارۆئابوریەکان، هێشتا توانای سەپاندنی هەژمونی خۆی بەسەر رۆژهەڵاتی ناویندا لەدەست نەداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه