Kurdistan Press - سی ساڵە زیاتر بەکەلتوری دژایەتیکردنی پارتی ھەر چی دەنگ و ڕەنگە لەولا بە عەلمانی و ئیسلامی یەوە دەنگی سلێمانی دەبەن سی ساڵە زیاتر بەکەلتوری دژایەتیکردنی پارتی ھەر چی دەنگ و ڕەنگە لەولا بە عەلمانی و ئیسلامی یەوە دەنگی سلێمانی دەبەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سی ساڵە زیاتر بەکەلتوری دژایەتیکردنی پارتی ھەر چی دەنگ و ڕەنگە لەولا بە عەلمانی و ئیسلامی یەوە دەنگی سلێمانی دەبەن

چما جارێک ئەو کەلتورە ناگۆڕن، کەلتوری دژایەتیکردنی پارتی بگۆڕن بۆ خۆشەویستی خەڵک. لەجیاتی ئەوەی دژایەتی پارتی بکەن کارێک بکەن کە خۆشەویستی ئێوەمانان لە دڵی خەڵک دا دروست بێت، دەنگ بەکاری ئێوە بدات نەک بەھۆی دژایەتیکردنی پارتی دەنگ بە ئێوە بدات! 

ھەر شتێک لەسەر ڕق و کینە دروستبێت تا سەر نابێت، کە بەھۆی ئەو کلتورە لەسەر بنەمای کێ زیاتر دژایەتی پارتی دەکات سلێمانی ھەر جارەو لەگەڵ ڕەنگێکە تەنھا پارتی نەبێت، کە سلێمانی جاران لەگەڵ یەکێتی بوو، جارێکیش لەگەڵ گۆڕان و ھاوپەیمانی بوو، ئەم جارەش لەگەڵ نەوەی نوێ بوو! ئەوە جگە لەوە ئیسلامیەکانیش دەنگی خۆیان لەسەر ھەمان کلتوری دژایەتی کردنی پارتی بەھەمان سەنگەوە بەبێ ئەوەی زیاد بکەن لەو زۆنە دەبەن! 

بەڵام کە شتەکە لە سەر خۆشەویستی دروست بوو ئیتیمات بۆ دروست دەبێت، ئەوکات دەنگدەری خۆت بە ھیچ حیزبەکی تر ناتگۆڕنەوە، وەکو دھوک، کە زۆربەی خەڵکی دھوک لەسەر ھەمو کەموکورتیەکان لەسەر بنەمای ڕق و کینە نا بەڵکو لەسەر  بنەمای خۆشەویستی لەگەڵ پارتین، کە خۆشەویستیان ئیتمای بۆ پارتی دروست کردوە، کە چەند ساڵە ھەموو حیزبەکان دەیانەوێت دھوک لە دەستی پارتی دەربھێنن بەڵام خەڵکی دھوک جگە لە پارتی ھیچ حیزبێکی تر نابینێت، کە زۆریش توڕەبن بایکۆتی ھەڵبژاردن دەکەن دەنگ بەھیچ  حیزبێکی تر نادەن، بەھۆی ئەو ئیتیمایەی ھەیانە بۆ پارتی، سزادانی پارتی بە بایکۆت دەکەن نەک دەنگ دان بە حیزبی ڕکابەری پارتی. 

یەکێتی و حیزبەکانی سلێمانی، بەھەموو ڕەنگ و  ئایدۆلۆژیایەکەوە لەجیاتی دژایەتیکردنی پارتی، لەجیاتی ڕق و کینەی پارتی لەدڵی خەڵک دا بچەسپێنن خۆشەویستی خۆتان لەدڵی خەڵک  دا بچەسپێنن، کەدەتانەوێت پارتی سزابدەن خەڵک سزا مەدەن کە بەدیدی ئێوە سزادانی خەڵک بەمانای سزادانی پارتی دێت، لە جیاتی سزادانی خەڵک خزمەتی خەڵک بکەن! 

یان ھەر بە ڕقی پارتی دەجوڵێنەوە، ئەو ڕقە و کینەیەتان بۆ خزمەتی خەڵک بەکاربێنن، لەڕقی پارتی دا شەقامی سەد مەتری سلێمانی پێش کاتی خۆی تەواوبکەن، نەک بێ شەقامی ستراتیژی بھێڵنەوە، لەڕقی پارتیدا موچەی سلێمانی پێش ھەولێر و دھوک دابەش بکەن نەک ئەو ڕقە وا بکات خانەنشینان لە سرەی موچەدا گیانیان بسپێرن، لە ڕقی پارتی دا شار پاک بکەنەوە لەزبڵ و خاشاک نەک لەناو زبڵ و خاشاک دا غەرقی بکەن، لە ڕقی پارتی دا زیاتر دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکەن، نەک نەخۆشخانەکان بێ دەرمان بھێڵنەوە نەخۆشیش بێ دەرمان چاوەڕێی سپاردنی گیانی خۆی بکات! 

وازنەھێنن لەو کلتورە سی ساڵەی پەڕەی پێ دەدەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ھەر بچوک دەبنەە بەرامبەر پارتی،ڕۆژگارێک دێت وەکو چیرۆک و ڕۆمانیش لەبەردەستی خوێنەران نامێنەوە پارتیش ھەر گەورە دەبێت، چونکە تا ئێستا بەھەموو کەموکورتیەکەوە تەنھا پارتی کار دەکات و خزمەتی خەڵک دەکات، ئێوەش تەنھا کاردانەوەتان ھەیە ھەمیشە پیلان دادەنێن چۆن دژایەتی ئەو کارەی پارتی بکەن کەسەر نەگرێت، خەڵکی پێ سزابدەن، کە ھەمیشە ئێوە سەرکەوتنی خۆتان لە شکستی  پارتی دەبینن، قەت جارێک بۆ سەرکەوتنی خۆتان ھەوڵنادەن شکستی پارتی نەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه