Kurdistan Press - ئێران دەیەوێ لە ھەرێم، حکوومەتی قووڵ ھەبێت ئێران دەیەوێ لە ھەرێم، حکوومەتی قووڵ ھەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێران دەیەوێ لە ھەرێم، حکوومەتی قووڵ ھەبێت

ئێران دەیەوێ لە ھەرێم، حکوومەتی قووڵ ھەبێت

تەنیا کوردی

کیشەی گەورە لە عێراق دەوڵەتی قووڵە، کە دەستی بەسەر دەوڵەتی سەرەکی گرتووە، نەوەک بۆ گەشەکردنی سیستەمی فیدراڵی و پێشخستنی عێراق، بەڵکوو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی عێراق لە ھەموو جومگە ھەستیارەکان..

تا ئەم دەوڵەتە قووڵە لە عێراق  نەروخێت و لەگەڵیشیدا رەگوریشەی شۆڤینیەت ھەڵنەکێشرێ، مەحاڵە فیدراڵیەتی عێراق بخرێتە سەر نەخشەی حوکمڕانی لە جیبەجێکردن و ئەدادا...

ترامپ لە ئێستا لە ئەمریکا دەڵێ، گەر ببمەوە بە سەرۆک، دەوڵەتی قووڵ لە ئەمریکا دەرووخێنم، ئەم بانگەشەیە لەم سەدەیەدا شتێکی نوێیە کە سەرۆکێک بوێری ئەوە بکات سنووری سوور ببەزێنێت...

روخانی دەوڵەتی قووڵ، واتە ھەڵگەڕانەوەی ھەیکەلی حوکمڕانی لە ئەمریکا کە میراتی چەندین ساڵە دروستکردنی بڕیار لە دەوڵەتی قووڵەوە دەدرێت، ترامپ دەبێتە سەرۆک یان نا، دەتوانێ دەسکاری نەخشەی حوکمڕانی ئەمریکا بکات یان نا، ئەمە بابەتێکی ترە، بەڵام بوێری لە ھەڵگرتنی بیورێک بۆ شەقکردنی لقوپۆی درەختی میراتی بڕیاری حوکم لە ئەمریکا ئەمە پێشھاتێکی نوێیە...

رۆژھەڵاتی ناوین کە فۆرمێکی کلاسیکە لە ھەیکەلی بڕیار و حوکمڕانی، نەوەک تەنیا دەوڵەتی قووڵ ھەیە، بەڵکوو سەرەنجامی بڕیارەکانی دەوڵەتی قووڵیش لە دەرەوەی جوگرافیای دەوڵەتەکە خۆیەتی...بەنمونە...

ئێران بڕیاردەری دەوڵەتی قووڵە لە عێراق و تەنانەت لە فەڵەستین و یەمەن و لوبنان و تاڕادەیەک لە سووریا..

لە ھەرێمی کوردستانیش ئێران دەیەوێ حکوومەتی قووڵ بێت، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە کە لە تەواوی ھەرێم دەستی بەم ھەنگاوە بگات، ھەرچەند بەشێک لە ھێزە سیاسییەکان ئامادەکاری زۆریان کرد بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجەی ئێران، بەڵام پارتی وەک ھێزی یەکەم رێگرە لەوەی ھەرێم ببێتە بەشێک لە قوڵایی ئێران،  بۆیە بەرێگەی راستەوخۆ و ناراستەوخۆ لەڕێگەی ھێزوگروپە جیاوازەکان کە بەرەی مقاوەمەی ئێرانن، فشاری خستووەتە سەر ھەرێم.

لەم دواییەدا ئەمریکا ھەندێ فشاری سیاسی بۆ راگرتنی ھاوسەنگی بڕیار لە عێراق کرد، بەڵام تا ئێستا ئەم دەوڵەتە قووڵەی عێراق لەژێر حوکمڕانی ئێراندایە، ھەرچەند لە کەڤەردا ئەمریکا خاوەنی عێراقە، بەڵام لەنێو قوڵایی حوکمدا ئێران خەتی حوکم رادەکێشێت و عێراق ئاراستە دەکات..بۆیە نیەتی ئێران تەنیا ناوچەیەکی عێراق نییە کە شیعەی سیاسی حوکمڕانن لێی بەڵکوو تەواوی عێراقە بە ھەرێمەوە کە دروستکەری بڕیار بێت.. دەیەوێ حکومەتی قووڵ بێت لە ھەرێم، بەڵام ئەمە مەحاڵە، چونکە پارتی قوڵایی حوکم لە ھەرێم لە قوڵایی بڕیاری کوردستان وەردەگرێت، نەوەک قوڵایی بڕیارەکان لە ئێرانەوە داھاتووی ھەرێم بگۆڕن.

ئەمە رێک قوڵایی ئەم کێشانەن کە یەخەی ھەرێم دەگرن، تا ئێستا تەنیا پارتی نەچووەتە نێو قوڵایی بڕیارەکانی ئێران، ئەمە ھێزی پارتیشە کە دەتوانێ ھاوسەنگی رابگرێ، کە لە کۆتاییدا ھەرچەند ئازاری سیاسی ھەبێ، بەڵام ئەم بوێریەی پارتی لەم ناوچەیە کە تا ئێستا سەرکەوتووبووە، بە سەرکەوتوویش چیرۆکی ئەم بوێرییە لە داھاتوو دەبێتە بەشێکی گرینگ لە مانەوەی کوردستان و چیرۆکی سەرکەوتن لە رۆژە سەختەکان دا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه