Kurdistan Press - عێراق لە سەد ساڵی تەمەنی خۆی ھێشتا نەبووە وڵات ھەر عێراقە عێراق لە سەد ساڵی تەمەنی خۆی ھێشتا نەبووە وڵات ھەر عێراقە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق لە سەد ساڵی تەمەنی خۆی ھێشتا نەبووە وڵات ھەر عێراقە

نۆزدە ساڵ بەسەر ڕۆخانی ڕژێمی بەعس تێپەڕینین، کە کۆتایی بە حوکمڕانی ھێتلەری ناوچەکە ھات، سەدام حسێن لەناوچو، کە گەورەیرین دیکتاتۆر و تۆتالیتاریزمی ناوچەکە بوو، بەڵام ھێشتا عێراقیەکان وێلن بەدوای عێراق دا، عێراق ھێشتا ئازاد نەکراوە، ھێشتا کەسێکی بەخۆی نەبینیوە کەتاکڕەو و ستەمکار و مەزھەبگەر نەبێت! ھێشتا سەرۆک و سەرکردەیەکی بە خۆی نەبینوە کە سەرۆکی ھەموو گەلانی عێراق بێت!

عێراق و عێراقیەکان بەدرێژایی سەد ساڵ تەمەنی خۆی نەئارام بووە، نەخۆشگۆزەران بووە، ھەمیشە لەناو قەرەباڵغی و دیکتاتۆریەت و خۆسەپاندن تەمەنی خۆی بەڕێکردووە، شتێک نەبوە بەناوی چەمکی یەکسانی و دادپەروەی، سەروەری یاسا بەتەواوی نامۆ بوە لەعێراق، کێ بەھێزە خۆی بەتەواوی خۆی سەپاندووە ھەموو لاوازەکانی قوت داوە!

لە سەرەتای دروستبوونی عێراقەوە لەناو کوشتار و خوێنا بوو، لەیەکەم چاو هەڵهێنانی ھەر تاکێکی عێراقی کە دێتە بوونەوە لەناو خوێن و ڕکابەری تووند و شەڕی تایفی و دەسەڵات دێتە ھەبوونەوە، ھەتا گەورەش دەبن ئەم دیمانانە بەسەدان جار دووبارە دەبنەوە، لەمێشکی ئێراقییەکاندا کوشتاری زۆر و، ترس و، برسیکردن و، دیمەنی ناشرین و، خۆسەپاندن و، کێ بەھێزەکەیە لاوازەکە قوت دەدات و، دیکتاتۆریەتی بەیەکەوە دەچەسپێنن .! ھەموویان تووشی نەخۆشی دەروونی تووند دەبن؛ کە بەئاگا ھاتنەوە دێنە ناو حوکمڕانی، دەبن بە چەتە، میلیشیا و دیکتاتۆر. لە جیاتی خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی وڵاتەکەیان وێران دەکەن بەرەو ھەڵدێری دەبەن. 

سەدام بەھەموو دکتاتۆری و ستەمی خۆی کە نزیکەی نیو ملیۆن لەگەلانی عێراق کۆژران بەڵام سەدام ھیچ عێراقیەک لە سەر ناوەکەی نەکۆژرا، کەچی لەسەر دەمی حوکمڕانی شیعە زۆربون ئەوانەی لەسەرناوەکانی کۆژران بەھۆی دوژمنکاری تائیفی! کەسەدام و ڕژێمەکەی لەناوبران ئومێدێک ھەبوو کە عێراقیەکان ئەو عێراقەی خۆیا ن دەیەوێت بدوزنەوە بەڵام لە سەردەمی حوکمڕانی شیعە زیاتر لە ھەموو سەردەمەکانی تری عێراق گەلانی عێراق چەوسانەوە  شەڕی تائیفی و مەزھەبی زیاتر پەڕەی سەند، عێراق بۆ خێر و بێر بۆ ھەموو خەڵکانی بێگانە تەنھا بۆ عێراقیەکان بۆ شۆم و دۆزەخی سەر زەوی! کە گەلانی عێراق قەت ھەست بەھەبونی خۆیان نەکرد! 

  لە دەرئەنجامی ئەو ھەموو ستەم و خۆسەپاندنە عێراقیەکان خۆیان گەیشتونە ئەو ڕاستیە کە ھیچ ئومێدێکی ژیانکردن لە عێراق نەماوە، کە ھەر لە سەرەتاوە نەدەبوو وڵاتێک بەناوی عێراق بێتە ھەبونەوە، ئەم ھەموو جوگرافییایه بەزۆری پێکەوە بنرێن، ئەمڕۆ یان سبەینێ  ھەردەبێت سنوورە دەستکردەکانی عێراق ھەڵبوەشێتەوە شتێک نەمێنێت بەناوی عێراقەوە، سەر لەنوێ چەند وڵاتێکی لێ دروستببن بەناوی جیاوازەوە؛ کە نەتەوە و خەڵکی خۆی لەباوەش بگرێت بۆ ئەوەی ھەموان ببن بەمرۆڤ، بێنە ناو چەرخی مرۆڤایەتی وەکو مرۆڤی سەردەم بژین، نەک مرۆڤەکانی سەردەمی نیاندرتاڵ چەند سەدەیە بونیان نەماوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه