Kurdistan Press - پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەرەسەندنی کێشە کۆمەڵایەتیەکان

بەشێکی زۆری کێشە کۆمەڵایەتیەکان دەرهاوێشتەی پەروەردەی سەقەتی خێزان و قوتابخانەکانن. 

لەهەر کۆمەڵگایەک پەروەردەی کۆمەڵایەتی و ئایینی و خێزانی و چۆنیەتی رەفتارو هەڵسوکەوت کردن و مامەڵەی رۆژانە لەگەڵ خێزان و تاکەکانی کۆمەڵگا، بکەوێتە دۆخی پاشاگەردانیەوە، گرفتەکۆمەڵایەتیەکان لە هەڵکشان و ئەخلاق و ئادابی گشتیش رووەو داکشان هەنگاو دەنێن. 

بەلەبەرچاو گرتنی شەپۆلێکی نوێی رووداوە دڵتەزێنەکانی کوشتن و بڕینی رۆژانە لە کۆمەڵگای کوردی، لە جێی خۆیدا پسپۆرە پەروەردەییەکان، وەزارەتی پەروەردەو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەم بوارە مشورێکی جدی لەم دۆخە بخۆن. 

دامودەزگاپەیوەندیدارەکان  دەتوانن لانی کەم بە دانانی پرۆگرام و سمینارو ورک شۆپ و بەرنامەگەلی پەروەردەیی تاک و خێزان  لە رێگەی کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە جۆرێک لە هۆشیاری پەروەردەیی و خێزانی بەرهەڤ بکەن و بەربەستێک بخەنە بەردەم تەشەنەسەندنی رووداوەکانی کوشتن و تەقینەوەی ئەو ناکۆکیە کۆمەڵایەتیانەی خەریکە جڤاکی کوردی لە هەموو بەهاو جوانیەکان دەخات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا